Hameed Hussein HamasaidBeway Saheb
پوختە:ئامانجی ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیە لەو ئاڵەنگاریانەی کە خوێندکاری مامۆستا لە زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی بێگانە لە ماوەی شەش هەفتەی مەشقی وانەوتنەوەدا ڕوبەڕوی دەبێتەوە. بەشداربوان لە بیست خوێندکاری قۆناغی چوارهمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی هەڵەبجە پێکهاتون کە بەشداری مەشقی وانەوتنەوەیان لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٨_٢٠١٩ کردوە. ئەزمون و زانیاری بەشداربوان دەربارەی ئەو بەربەستانەی لەماوەی مەشقەکەیان دا ڕوبەڕویان بۆتەوە لە ڕێگەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی بە کۆمەڵەوە بە دوو جار و هەر جارەی دە خوێندکار کۆکراوەتەوە. وتەی بەشداربوان نوسراوەتەوە و کۆدی بۆ دانراوە، پاشان بە دەستنیشان کردنی هەندێ لە مەغزا و بابەتی پەیوەندیدار بە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە لە ڕێگەی (generic inductive analysis) شیکراوەتەوە. ئەنجامەکان هەندێ ئاڵەنگاری هەمەجۆر دەخەنەڕوو کە بریتین لە: كهمی پێداویستیە تەکنەلۆجیەکان لە قوتابخانەکان دا، مامەلەکردن لەگەڵ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڕێوەبردنی پۆل، بەکارهێنانی زمانی یەکەم لە لایەن مامۆستاکانەوە، پۆلی قەرەباڵخ و گەورە، وەڵامدانەوەی پرسیاری قورسی خوێندکاران. لێکەوتە و کاریگەری ئەم ئەنجامانه لەسەر باشترکردنی بارودۆخی خوێندنی ئاستی بنەڕەتی خوێندنگاکان گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.
CLENT GALE DACANAYAPRIL GRACE OTIDACHARLYN PANGANDUYONFelix E. Arcilla